کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەشی چاودێری وورد لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی نۆژەن كرایەوە

.

02:32 PM - 19/11/2016

بەشی چاودێری  وورد پاش نۆژەنكردنەوەی لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شاری سلێمانی جارێكی تر كرایەوە.
لەرێوڕەسمێكدا بەئامادەبوونی دكتۆر رێكەوت حەمە رەشید وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم و دكتۆر میران محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، دوای نۆژەنكردنەوەی بەشی چاودێری وورد لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی جارێكی تر كرایەوە.
لای خۆیەوە دكتۆر میران محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند شاری سلێمانی یەكەمین شارە كە 54 قەرەوێڵەی چاودێری وردی هەبێت و خزمەتی نەخۆش بكات بەو رێژەیە ،چونكە خەرجی و چاودێری كردنی نەخۆش لە بەشی چاودێری وورد پێویستی بەدارایی و توانای پزیشكی پسپۆر هەیە.

AiaXfROzCjw

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە