کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

توركیا: تەقە لەبارەگایەكی هێزە ئەمنیەكان كرا

.

10:51 PM - 01/04/2015

لەشاری ئیستانبول هێرشكرایە سەر بارەگایەكی هێزە ئەمنیەكان. واسف شاهین سەرۆكی شارەوانی ئیستانبول رایگەیاند: دوو كەس كە یەكێكیان ژن بووە تەقەیان لەبارەگای گشتی هێزە ئەمنیەكان كردوە لەو شارەو دەستەبەجێ لەلایەن ئەو هێزانەی پاسەوانی بارەگاكەیان كردوە وەڵامدراونەتەوەو ژنەكە كوژراوەو پیاوەكەش هەڵاتوە و  هێزە ئەمنیەكان لە ناوچەیەكی دوور لە رووداوەكە بەبرینداری دەستگیریان كردووە. هەروەها  لەو رووبەڕووبوونەوەیەدا یەكێك لەپاسەوانەكانی بارەگاكە بریندار بووە. پەلامارەكەی ئەمڕۆی سەر ئەو بارەگایەی هێزە ئەمنیەكان لەئیستانبوڵ، رۆژێك دوای روداووی بەبارمتەگرتنی داواكاری گشتی توركیا دێت لەلایەن چەند چەكدارێكەوە كە دوای برینداربوونی گیانی لەدەستدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە