کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

باردۆخی مەغریب گروپێكی تیرۆریستی هەڵدەوەشێندرێتەوە

.

10:46 PM - 01/04/2015

لە مەغریب گرووپێكی تیرۆریستی هەڵئەوەشێندرێتەوە كە هانی خەڵكی ئەو وڵاتەیان داوە بچنە ناو گرووپە تیرۆریستییەكان لە عیراق و سوریا. لەو بارەیەوە  وەزارەتی ناوخۆی مەغریب لە بەیاننامەیەكدا هەڵوەشاندنەوەی گرووپێكی تیرۆریستییان لە شاری فارسی وڵاتی مەغرب راگەیاند كە كاریان لەسەر كۆكردنەوەی خەڵكی مەغریب دەكرد بۆ ناو گروپە تیرۆریستییەكان و ڕەوانەكردنیان بۆ عیراق و سوریا. هەر لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەكراوە: هەڵوەشاندنەوەی ئەو گرووپە تیرۆریستییە لە چوارچێوەی هەڵمەتی دەزگای هەواڵگری مەغریبدا دێت، بەڵام لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بە ژمارەی ئەو گرووپە تیرۆرستییە و  كاتی دەستگیركردنیان نەكراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە