کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نەرویج مەشق بەهێزی پێشمەرگە دەكات

.

10:28 PM - 01/04/2015

وڵاتی نەرویج 50 سەرباز بۆ مەشقپێكردنی هێزی پێشمەرگە رەوانەی هەرێمی كوردستان ئەكات. ئیستاین كوارڤینگ وتەبێژی وەزارەتی بەرگری نەوریج رایگەیاند: نەرویج 50 سەربازو ئەفسەری كەتیبەی پیادەی ئامێركاری (تیلیمارك)، رەوانەی هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان ئەكات بۆ ئەوەی لەگەڵ سەربازانی ئەڵمانیا مەشق بەهێزەكانی پێشمەرگە بكەن. كوارڤینگ ئاماژەی بەوەشداوە چاوەڕوان دەكرێت رەوانەكردنی ئەو سەرباز و ئەفسەرانە بكەوێتە كۆتایی ئەم مانگە یان سەرەتای مانگی داهاتوو، رونیشكردۆتەوە: وڵاتەكەی پلان بۆ رەوانەكردنی دەیان سەربازی نەوریجی بۆ بەغدا دائەنێت. وڵاتی نەرویج لەمانگی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردوو بڕیاریدا بەڕەوانەكردنی سەربازانی مەشقكاری وڵاتەكەی بۆ عیراق كە ژمارەیان دەگاتە 120 سەرباز، جگە لەوەی ژمارەیەك ئەفسەری لەناوەندی هێزەكانی وڵاتانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بەداعشدا هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە