کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەمانگی رابردوودا داهاتی نەوتی عیراق زیاتر لە 4 ملیار دۆلار بووە

.

08:43 PM - 01/04/2015

لەمانگی رابردوودا هەناردەی نەوتی عیراق نزیكبۆتەوە لەو بڕەی لە بودجەدا بڕیاری لەسەر دراوە. وەزارەتی نەوتی عیراق بڵاویكردەوە: كە لە مانگی ئازاردا رۆژانە 2 ملیۆن‌و 980هەزار بەرمیل نەوت هەناردەكراوە‌و بەتێكرا لەو مانگەدا 92 ملیۆن‌و 101هەزار بەرمیل نەوت فرۆشراوە. هاوكات یەك بەرمیل نەوتی عیراق بە 48 دۆلار‌و 25 سەنت فرۆشراوەو كۆی داهاتی نەوتی عیراق لەمانگی رابردوودا 4ملیار‌و 457 ملیۆن دۆلاربووە. بەگوێرەی زانیارییەكانی وەزارەتی نەوتی عیراق، لە كەركوكەوە زیاتر لە 8 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەكراوەو لە رێگەی بەسرەشەوە 84 ملیۆن بەرمیل نەوتەكەی دیكە رەاوەن كراوە. بەپێی ئەو زانیاریانە هەناردەی نەوتی عیراق بەپێی یاسای بودجە رۆژانە 3 ملیۆن‌و 300 هەزار بەرمیلە كە ئەبێت لەسەر ئەو بنەمایە ماگانە 99 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە بكات، بەڵام بەهۆی ئەو دۆخەی كەرتی نەوتی عیراقی گرتۆتەوە بەتایبەت كۆنترۆڵكردنی چەند كێڵگەیەكی نەوت لەلایەن داعشەوە نەیتوانیووە پابەندی ئەو بڕە بێت، بەڵام لە مانگی رابردوودا 92 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەكردووە كە بە 7 ملیۆن بەرمیل كەمترە لەو بڕەی لە بودجەدا بڕیاری لەسەر دراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە