کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

د. عزەت سابیر: رەشنوسی پڕۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵی هەرێم خراپترینە

.

08:35 PM - 01/04/2015

سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی كوردستان رایئەگەیەنێت: رەشنوسی پڕۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵی هەرێم  لەماوەی دەساڵی رابردودا خراپترینە و لەم رەشنووسەشدا هیچ بڕەپارەیەك بۆ پێشینەو جێبەجێكردنی پرۆژەكان‌و بواری تواناسازی دامەزراندن تەرخان نەكراوە.  دكتۆر  عزەت سابیر سەرۆكی لیژنەكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەوەی خستەروو، رەشنووسی پرۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵی هەرێم چەندین كەموكورتی تێدایەو هەوڵ دەدەین لە هەفتەی داهاتوودا لەگەڵ وەزارەتی دارایی كۆببنەوە بۆ ئەوەی پێداچوونەوە بەو پرۆژەیە بكرێت. وتیشی: پێشترپەرلەمانی كوردستان لەناو مۆنۆمێنتی هەڵەبجەدا شەڕی گەورەی كرد لەسەر ئەوەی بودجە بۆ شارەكە  تەرخان بكرێ، بەڵام لەم رەشنووسەدا هیچی تێدا نیە، هاوكات هیچ بڕە پارەیەكیش بۆ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن‌و راپرسی لە هەرێمی كوردستان دیاری نەكراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە