کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزیرانی خوێندنی باڵا و پەروەردە چەند بڕیارێكی گرنگ دەردەكەن

.

08:11 PM - 01/04/2015

 وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەتی پەروەردەی هەرێم چەند بڕیارێك دەردەكەن، لە گرنگترینیشیان كردنەوەی كۆلێژی ئێوارانە بۆ مامۆستایان لەبەشە جیاوازەكانی پەروەردە. لە میانی كۆبوونەوەیەكی نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردە، كە بە سەرپەرشتی د. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و د. پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی هەرێم بەڕێوەچوو، چەند بڕیارێكی گرنگیان دەركرد و ئاشكرایان كرد، وەزارەتی خوێندنی باڵا كاربۆ كردنەوەی كۆلێژی ئێواران بۆ مامۆستایان لەبەشەكانی پەروەردەی (كۆمپیوتەر و وەرزش و هونەرە جوانەكان) ئەكات. هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بۆ پێداچوونەوە بە پرۆگرامەكانی هەردوو كۆلێژی بنەڕەتی و پەروەردە، بڕیاری پێكهێنانی لێژنەیەكی تایبەت درا لەهەردوو وەزارەت بۆ پێداچوونەوە بە پڕۆگرامەكانی كۆلێژی بنەڕەتی و پەروەردە و گرنگیدان بە شێوازی وانەوتنەوە،‌ بۆ ئەمەش بڕیاردرا تا مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ كارەكانی ئەم لیژنەیە كۆتایی بێت و پێداچوونەوە بۆ پرۆگرامەكان بكرێت. تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە پێداچوونەوە بە پرۆگرامەكانی هەردوو كۆلیژی پەروەردەو زانستە مرۆڤایەتیەكان، بڕیاردرا لەسەرەتای مانگی داهاتوو هەردوولا بەهاوبەشی كۆنفرانسێك بۆ پێداچوونەوە بە پرۆگرامەكانی هەردوو كۆلیژەكە سازبكەن، بۆ ئەمەش هەر لەو كۆبونەوەیەدا ئەندامانی لیژنەی ئامادەكاری بۆ بەستنی كۆنفرانسەكە دەستنیشانكران. لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا سەبارەت بە چارەسەركردن و كاراكردنی ئەنجامی پۆلی دوانزەی ئامادەیی بۆ ئەوەی پرۆسەی زانكۆ لاین دوانەكەوێت، گفتوگۆ لەنێوان هەردوو وەزارەت ئەنجامدرا بۆ ئەمەش بڕیاردرا وەزارەتی پەروەردە ساڵانە ئەنجامەكان بەخێرایی بنێرێت بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
و

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە