کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یۆڤانتۆس هەوڵی نوێكردنەوەی بۆندی راهێنەرو یاریزانێكی دەدات

.

11:53 AM - 01/04/2015

یانەی یۆڤانتۆس ئامادەكارییەكانی یانەكەی بۆ وەرزی داهاتوو دەستپێكردووە، یەكەم هەنگاویشی بەنوێكردنەوەی بۆندی راهێنەرو یاریزانەكانی دەبێت.
یۆڤانتۆسی پاڵەوانی سێ وەرزی رابردووی خولی یانەكانی ئیتاڵیا،لەم وەرزەی خولەكەش پێشەنگی گرتووە، لەئێستاشەوە ئامادەكارییەكانی بۆ وەرزی نوێ دەستپێكردووە، لەسەرەتاشدا گفتوگۆی لەگەڵ ماسیملیانۆ ئەلیگری راهێنەر دەكات بۆ ئەوەی بۆندەكەی تا كۆتایی وەرزی داهاتوو نوێ بكەنەوە، ئەمەش دوای ئەو سەركەوتنەی یانەكە لەم وەرزدا بەدەستیهێناوە، هەورەها لەلایەكی تریشەوە بەرپرسانی یانەكە دەیانەوێت بۆندی كلاودیۆ ماركیزیۆی یاریزانی یانەكەیان نوێ بكەنەوە، ئەمەش بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی ئەو یاریزانە پێشكەشی دەكات و نایانەوێت دەستبەرداری ببن و پلانیشیان بۆ ئەوە داناوەیاریزانی ناوبراو لەریزی یۆڤانتۆس واز لەیاریكردن بهێنێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە