کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەئەوروپا خەڵاتی سامبای زێڕ بەنەیمار درا

.

11:49 AM - 01/04/2015

ساڵانە باشترین یاریزانی وڵاتی بەرازیل لەكیشوەری ئەوروپا دیاریی دەكرێت، بۆ ئەم ساڵیش خەڵاتی سامبای زێڕ بەنەیمار دا سیلڤای یاریزانی بەرشەلۆنە درا.
لەو راپرسییەی كە بۆ دیاریكردنی باشترین یاریزان بەرازیل كرا لەئەوروپا زۆرترین دەنگی بەشداربووان بەنەیمار درا كە 26 دەنگ بووەو ئەمرۆش خەڵاتەكەی پێدراو بەباشترین یاریزانی ساڵی رابردووی وڵاتەكەشی دیاریكرا لەو كیشوەرە، هەریەك لە جواو میراندای یاریزانی ئەتڵەتیكۆ مەدرید و فیلیپی میلۆی یاریزانی گەلاتەسەرای توركی بە 16 خاڵ لەپلەی دووەمی باشترینەكاندا دێن جێگەی باسە خەڵاتی سامبای زێڕ لەساڵی 2008ەوە بەباشترین یاریزانی بەرازیل دەدرێت كە لەیانەكانی ئەوروپا یاریی دەكات، لەسێ ساڵی رابردووشدا ئەو خەڵاتە بەتیاگۆ سیلڤای یاریزانی پاریس سان جێرمان دراوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە