کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سیلڤا بەرشەلۆنە رەتدەكاتەوە

.

11:45 AM - 01/04/2015

داڤید سیلڤای ئیسپانی و یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی چوونە یانەی بەرشەلۆنەی رەتكردۆتەوەو بۆندێكی ئەو یانەیەی قبوڵ نەكردووە.
سیلڤا لەدیدارێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی ماركا ئاماژەی بەوەكردووە بەرپرسانی مانچستەر سیتی بۆندێكیان لەیانەی بەرشەلۆنەوە پێگەیشتووە بۆ ئەوەی لەمیركاتۆی هاوینە پەیوەندی بەریزی ئەو یانەیەوە بكات، بەڵام یاریزانی ناوبراو بۆندی یانە كەتەلۆنییەكەی رەتكردۆتەوەو ئامادە نییە  بچێتە ئەو یانەیە، بۆ ئەو مەبەستەش سیلڤا دەڵێت: لەریزی یانەی مان ستی زۆر ئاسودەم و هیچ كێشەیەكم نییەو دەمەوێت ماوەیەكی زیاتر لەریزی ئەو یانەیە یاریی بكەم، ئەگەر لەحاڵەتێكیشدا بڕیارمدا ریزی ستیزن بەجێبهێڵم و لەخولی ئیسپانیا یاریی بكەم، ئەوا تەنیا یاریی بۆ یانەی ڤالانسیا یاری دەكەم  ئەمەش لەكاتێكدایە یاریزانی ناوبراو بەر لەوەی روو لەیانەی مان سیتی بكات لە ساڵانی 2006تا 2010 لەریزی یانەی ڤالانسیا بووەو لە 161 یارییدا بەشداربووەو 29 گۆڵیشی لەو ژمارە یارییەدا تۆماركردووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە