کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سیپ پلاتەر بە سەرۆكی فیفا هەڵبژێردرایەوە

.

03:01 PM - 30/05/2015

هەرچەندە لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی گەندەڵیەوە چەند ئەندامێكی یەكێتی تۆپی پێ ی جیهان دەستگیركران و بەو هۆیەشەوە چەند كێشەیەكی ئاڵۆز كەوتنە نا ئەو یەكێتیەوە، بەڵام دوێنێ لەشاری زیوریخی وڵاتی سویسرا و بەئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی كیشوەرەكانی جیهان، هەڵبژاردنی  سەرۆكایەتی فیفا بەڕێوەچوو كە هەریەك لە جۆزێف سێپ بلاتەری سویسری و عەلی بن حسێنی ئەردەنی لە ركابەری یەكتردا بوون بۆ بردنەوەی پۆستی سەرۆكی ئەو یەكێتیە، سەرەنجام لەهەڵبژاردنەكەدا و لەقۆناغی یەكەمدا جۆزێف سیپ بلاتەر توانی 133 دەنگ كۆبكاتەوە كە زۆرینەی دەنگەكانی لەلایەن ئەندامانی كیشوەری ئاسیا و ئەفریقاوە پێدرابوو، هەروەها لەبەرامبەریشدا عەلی بن حسێن 73 دەنگی كۆكردەوە و لە هەمان كاتیشدا 3 دەنگی هەڵبژاردنەكە بەتاڵ بوون، دواتر و لەقۆناغی دووەمدا بەهۆی زۆری جیاوازی دەنگەكانەوە، عەلی بن حسێن بڕیاریدا لە هەڵبژاردنەكە پاشەكشە بكات و هەر بەو هۆیەشەوە جۆسیپ بلاتەر بۆ جاری پێنجەم لەسەر یەك وەكو سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێ ی جیهان هەڵبژێردرایەوە و بۆ چوار ساڵی تریش ماوەی سەرۆكایەتیەكەی درێژكرایەوە، دوا بەدوای راگەیاندنیشی وەكو سەرۆكی نوێ ی یەكێتیەكە، بلاتەر خۆشحاڵی خۆی دەربری بە هەڵبژاردنەوەی وەكو سەرۆكی فیفا و هیواشی خواست بتوانێت بە هاوكاری هەموولایەك ئەو كەم و كوریانە چارەسەر بكات كە لە رابردوودا هەبوون، جێی وەبیرهێناوەیە جۆسیپ سیپ بلاتەری تەمەن 79 ساڵ لە پێشوتردا و لە نێوان ساڵانی 1975 بۆ 1981 بەرێوەبەری تەكنیكی فیفا بووە و دواتریش لە ساڵی 1981 بۆ 1998 سكرتێری گشتی ئەو یەكێتیە بووە و لە ساڵی 1998 یشەوە پۆستی سەرۆكایەتی یەكێتی تۆپی پێی جیهانی لە ئەستۆ گرتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە