کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هێزە ئەمنییەكانى عيراق رێگای نازم تەقسیم كۆنتڕۆڵدەكەنەوە و 18 تیرۆریست دەكوژن

.

02:29 PM - 30/05/2015

هێزە ئەمنییەكانی عیراق رێگای نازم تەقسیم لە باكووری خۆرئاوای فەلوجە لە داعش پاكدەكەنەوە و 18 تیرۆریست دەكوژن و 80 بۆمب پوچەڵدەكەنەوە. لە بەیاننامەیەكدا عەمید سەعد مەعن وتەبێژی پرۆسە سەربازییەكانی بەغدا رایگەیاند: هێزە ئەمنییەكان توانیویانە رێگای نازم تەقسیم لە باكووری خۆرئاوای فەلوجە لە داعش پاك بكەنەوە و 18 تیرۆریست بكوژن و 80 بۆمبی چێندراو پووچەڵبكەنەوە. راشیگەیاند: لەو هەڵمەتەدا هێزە ئەمنییەكان زەرەر و زیانێكی زۆریان بە تیرۆریستان گەیاندووە و 5 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوی تیرۆریستانیان تەقاندۆتەوە و دەستیان بەسەر ژمارەیەك چەك و كەرەستەی سەربازیدا گرتووە, لە لایەكی ترەوە لە كۆنترڵكردنەوەی ناوچەی واعیقە لەنێوان پردی شیحە و نازم تەقسیمدا لە پارێزگای ئەنبار دەیان تیرۆریست كوژراون و 155 بۆمبی چێندراو پووچەڵكراونەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە