کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پۆڵ بریمەر داوای پڕ چەك كردنی كورد و سوننە دەكات

.

02:22 PM - 30/05/2015

پۆڵ بریمەر داوای پڕچەككردنی كورد و سوننەكان دەكات و راشیدەگەیەنێت: ئۆباما بەرپرسیارە لەبارودۆخی ئێستای عیراق. پۆڵ بریمەر حاكمی مەدەنی پێشووی ئەمریكا لە عیراق لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی سی ئێن ئێن-ی ئەمریكی، لەبارەی بارودۆخی ئێستای عیراقەوە ئاماژەی بە سێ پێشنیار كردووە كە پێویستن بۆ ئێستای عیراق ئەنجامبدرێن، رایگەیاند: یەكێكیان فراوانكردنی هەڵمەتە ئاسمانییەكانە بەشێوەیەكی فراوانتر لەوەی ئێستا چونكە لەرۆژێكدا 14 هێرشی ئاسمانی ئەنجامدەدرێن، بوونی هێزی وشكانی ئەمریكا لەسەر خاكی عیراق بۆ پێدانی رێنمایی بەئەنجامدانی هێرشە ئاسمانیەكان و سێیەم خاڵیش دەبێت كورد و سوننەكان پڕ چەك بكرێن. پۆڵ بریمەمەر راشیگەیاند: كێشەی سەرەكی كە ئێستا رووبەڕووی دەبینەوە بۆ ئەو بڕیارە هەڵەیەی باراك ئۆباما سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەگەڕێتەوە كە لەكۆتایی ساڵی 2001دا بۆ كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەعیراق دەریكرد و ئەوەش بووە هۆكاری سەرەكی بۆ لەدایكبوونی رێكخراوێكی تری هاوشێوەی قاعیدە لە عیراق كە ئێستا ناوی داعشە. لەبارەی هەوڵەكانی سوپای عیراق بۆ لەناوبردنی تیرۆیستان لەو ماوەیەی كە ئەو لەعیراق بووە، بریمەر روونیكردۆتەوە: رێكخراوی تیرۆریستی قاعیدە لەعیراق لەسەر دەستی ئەو هێزانەی عیراق كە لەلایەن ئەمریكاوە مەشقیان پێكرابوو تووشی شكست بوونەوە، لەساڵی 2009دا قاعیدە لەعیراق كۆتایی پێهات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە