کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەروین بوڵدان: هەدەپە كۆتایی بە سیستمی پیاوسالاری لە توركیا دێنێت

.

02:20 PM - 30/05/2015

پەروین بوڵدان رایدەگەیەنێت: هەدەپە هەوڵدەدات كۆتایی بە سیستمی پیاوسالاری لە توركیا بێنێت و ژنان و پیاوان هاوشانی یەك تەماشا بكرێن. پەروین بوڵدان سەرۆكی فراكسیۆنی هەدەپە لەناو پەرلەمانی توركیا لەمیانی بەشداریكردنی لە مەراسیمێكی تایبەت بە ژنانی ناو پارتەكەی كە لە شاری ئەنتاڵیا رێكخرابوو رایگەیاند: لەناو كۆمەڵگەی توركیا سیستمی پیاوسالاری خۆی زاڵ كردووە بەسەر ژناندا و هەمیشە ژنان هیچ حسابێكیان بۆ ناكرێت، بەڵام هەدەپە هەوڵی داوە ئەو سیستمە كۆتایی پێبێنێت و ژنان و پیاوان هاوشانی یەك تەماشا بكات, راشیدەگەیەنێت: بەنیازن نیوە بەنیوە ژنان و پیاوان بنێرنە ناو پەرلەمان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە