کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەهۆی خۆڵبارینەوە لەسلێمانی و هەولێر ژمارەیەك هاوڵاتی رەوانەی نەخۆشخانە كراون

.

01:11 PM - 30/05/2015

بەهۆی خۆڵبارینەوە لە هەرێم چەندین هاوڵاتی رەوانەی نەخۆشخانە كراون. د.ئەحمەد سەعید بەڕێوەبەری گشتی نەخۆشخانەی فریاكەوتن لەسلێمانی بەگەلی كوردستانی رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی رووی لە ناوچەكانی هەرێم كردووە، 10 كەس بەهۆی تەنگەنەفەسیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كراون و دوای وەرگرتنی چارەسەر نەخۆشخانەیان جێهێشتووە. بەپێی زانیاریەكانیش لەپارێزگای هەولێر بەهۆی خۆڵبارینەوە چەندین كەس تووشی تەنگە نەفەسی بوون و داغڵی نەخۆشخانە كراون، بۆ زانینی ژمارەی تەواوی ئەو كەسانەش، كەناڵی گەلی كوردستان چەند جارێك پەیوەندیكرد بەنەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەولێر، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكانمان نەدرایەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە