کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئیتاڵیا: لەئاوەكانی دەریای ناوەڕاست زیاتر لە 3 هەزار كۆچبەر ڕزگاركران

.

01:03 PM - 30/05/2015

لەكەناراوەكانی دەریای ناوەڕاست لە ئیتاڵیا زیاتر لە هەزار و 300 كۆچبەری نایاسایی رزگاركران. بەرپرسانی بواری دەریاوانی ئیتاڵیا رایانگەیاند: لەكەناراوەكانی وڵاتەكەیان لەسەر دەریای ناوەڕاست توانیویانە هەزار و 300 كۆچبەری نایاسایی رزگار بكەن و 17 تەرمیشیان دۆزیوەتەوە. لای خۆیانەوە بەرپرسانی بەریتانیاش رایانگەیاند: لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا زیاتر لە 700 كۆچبەریان لەئاوەكانی دەریای ناوەڕاستدا رزگاركردووە. بەپێی ئامارەكانی رێكخراوی كۆچبەرانی نێودەوڵەتیش لەسەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 40 هەزار كۆچبەر لەئاوەكانی دەریای ناوەڕاستەوە گەیشتوونەتە وڵاتی ئیتاڵیا و نزیكەی هەزار و 770 كۆچبەریشیان لەكاتی هەوڵدانیان بۆ گەیشتن بەوڵاتانی ئەوروپا لەناو ئاوەكانی دەریای ناوڕاستدا گیانیان لەدەستداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە