کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە عیراق بەهۆی خۆڵبارین زیاتر لە هەزارو 500 كەس رەوانەی نەخۆشخانە كراون

.

11:46 AM - 30/05/2015

وەزارەتی تەندروستی عیراق رایدەگەیەنێت: بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی رووی لەچەند پارێزگایەكی عیراق كردووە زیاتر لە هەزار و 500 كەس رەوانەی نەخۆشخانە كراون. ئەحمەد رەدینی بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی عیراق  رایگەیاند: لەئەنجامی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی رووی لەناوچەكانی بەغداو چەند پارێزگایەكی تری عیراق كردووە سەدان كەس رەوانەی نەخۆشخانە كراون، ئاماژەی بەوەشداوە: كە ئەوانەی رەوانەی نەخۆشخانەكان كراون زۆرینەیان منداڵ و كەسانی بەتەمەن بوون، روونیشكردۆتەوە: كە بەپێی ئامارەكانیان لەنەخۆشخانەكانی كەربەلا 672 حاڵەتی تەنگەنەفەسی تۆماركراوە كە50 یان منداڵ بوون، لەبەغداش 499 حاڵەت لەنەخۆشخانە تۆماركراوە و كە 309 نەخۆشیان منداڵ بوون. ئەو بەرپرسەی وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی خستۆتەڕوو: لەپارێزگای سەماوە 364 حاڵەتی تەنگەنەفەسی تۆماركراوە‌ كە زۆرینەیان كەسانی بەتەمەن بوون، بەڵام لەپارێزگاكانی تر رێژەكە كەمترە بووە، بەتایبەت لە دیالە و زیقار كە هیچ حاڵەتێك تۆمار نەكراوە، راشیگەیاندووە: هەرچەندە ژمارەیەكی زۆر تووشی تەنگەنەفەسی بوون، بەڵام لەهیچ نەخۆشخانەیەك حاڵەتی مردنی تۆمار نەكراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە