کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كەنەدا: هەر كەسێك بەتۆمەتی تیرۆر ئیدانە بكرێت پاسپۆرتەكەی لێوەردەگیرێتەوە

.

11:43 AM - 30/05/2015

وەك هەوڵێك بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر پەرلەمانی كەنەدا یاسایەكی نوێی پەسەند كرد كە رێگە بەوەرگرتنەوەی پاسپۆرت لە تۆمەتبارانی تیرۆر دەدات. بەپێی یاسا نوێیەكە كە حكومەتی سەرپشك كردووە هەر كەسێك بەتاوانی تیرۆر و سیخوڕی و هەڵگرتنی چەك لەدژی هێزەكانی كەنەدا تۆمەتبار بكرێت ئەوا پاسپۆرتەكەی لێوەر بگیرێتەوە، پەرلەمانتارانی ئەو وڵاتەش نیگەرانی خۆیان دەربڕیووە لەزیادبوونی ژمارەی ئەو كەنەدییانەی كە بۆ پەیوەندیكردن بەگرووپی تیرۆریستی داعش بۆ عیراق و سوریا گەشت دەكەن، لەكاتێكدا وڵاتەكەیان یەكێكە لەو وڵاتانەی بەشدار لەهاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بەداعش. یاسا نوێیەكەی كەنەدا لەسەر ئەو هاوڵاتیە كەنەدیانە جێبەجێ ناكرێت كە خاوەنی پاسپۆرتی وڵاتانی ترن, لەبارەی رۆیشتنی هاوڵاتیانی كەنەدی بۆ ناو داعش، پۆلیسی ئەو وڵاتە ئاماژەی بەوەداوە: كە زیاتر لە 100  هاوڵاتی كەنەدا پەیوەندیان بەریزەكانی داعشەوە كردووە و لەمساڵیشدا رێگریان لە 12 گەنج و كچ و ژن كردووە كە هەوڵیانداوە بۆ پەیوەندیكردنی بەداعشەوە بەرەو سوریا و عیراق گەشت بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە