کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەو بڕە پارەیەی بۆ ئەم مانگە ڕەوانەی هەرێم دەكرێت بڕێكی باش دەبێت

.

06:46 PM - 29/05/2015

سەبارەت بە ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستانیش بۆ مانگی ئایار، (د.فازڵ نەبی) بریكاری وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاندوە، هەفتەی داهاتوو ئەو بڕە پارەیە دیاری دەكرێت كە بۆ مانگی ئایار ڕەوانەی هەرێم دەكرێت.
تەئكیدیشی كردەوە، ئەو بڕە پارەیەی بۆ ئەم مانگە ڕەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت بڕێكی باش دەبێت، بەڵام تائێستا بڕەكەی دیاری نەكراوە، هەروەها بڕی ئەو پارەیەش نازانرێت چەندە، كە وەكو قەرەبووی حساب نەكردنی بەشێك لە هەناردەی نەوتی مانگی رابردوو، دەدرێتە هەرێمی كوردستان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە