کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چل ساڵه‌ خوێن له‌ جه‌سته‌ی ئه‌م یه‌كێتیه‌ ده‌چۆڕێت

.

05:23 PM - 29/05/2015

ئاور بدەنەوە, هەتا جاو بڕ دەكات كێڵی گۆڕی شەهیدانی من دەبینن, گۆڕی 20 هەزار جوامێر هەناسەو رۆحیان بەخشی بە رزگاری كوردستان.

بۆ پێشەوە بڕوانن, دوور بڕوانن تا چاو دەبینێ‌ سەنگەری پۆڵاینی رۆڵەكانی من دەبینن وەك كێو لەبەردەم دوژمناندا وەستاون..

بەرز بڕوانن .. زۆر بەرز بروانن مرۆڤێك دەبینن ئەو سەركردەی منە, رابەری شۆڕشی میللەتێك و شانازی هەموو ئازادیخوازانی دنیایە, ئەو مام جەلالە.

من چل ساڵ تەمەنمە, چوار دەیەیە خوێن لەجەستەم دەجۆرێ‌, پلانمان بۆ دادەرێژن, بەڵام هەر باڵام بە قەد باڵای كوردستان و مێژووم هێندەی گەورەیی هەموو زەریاكان پڕە لەسەرەوەری... من یەكێتم چرای شەوەزەنگی نائومێدی و هیوای هەستانەوەی گەلێك.

gksat كاروان یاروه‌یس

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە