کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەبەینێ‌ لە یاری كۆتایی بەرشەلۆنە و بلباو بە یەكدەگەن

.

05:10 PM - 29/05/2015

بریارە سبەی شەو لە یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا سەعات 10:30 دەقیقەی شەو بە كاتی هەرێم لە یاریگای كامپنو یانەی بەرشەلۆنەی پاڵەوانی ئەم وەرزی لالیگا رووبەروی ئەتلەتیك بلباو بێتەوە . بۆ ئەو یاریەش یاریزانانی هەردوو یانە بە باشی مەشق و ئامادەكاریەكانیان ئەنجامداوە و بە تەواوی یاریزانەكانیانەوە بۆ ئەو رووبەروو بونەوەیە ئامادەن و یانەی بەرشەلۆنە بە پشت بەستن بە ئاستە بەرزەكەی دەیەوێت دووەم نازناو بەدەست بهێنێت لەم وەرزەدا و بۆ ئەو یاریەش لویس سوارێز گەراوەتەوە پێكهاتەی یانەكە پاش چاك بونەوەی لە پێكان هەرچی یانەی ئەتلەتیك بلباوە دەیەوێت شكست بە یانەی بەرشەلۆنە بهێنێت و یەكەم نازناوی ئەم وەرزە بەدەست بهێنێت . كە ئەمساڵ ئاستی وەك پێوست نەبوە . . لە قۆناغی پێشتردا بلباو بە بردنەوەی لە ئیسپانیۆل گەیشتۆتە ئەم قۆناغە و بەرشەلۆنەش توانیویەتی بەسەر یانەی ڤیاریاڵدا خۆی بگەیەنێتە یاری كۆتایی جێی باسە دوا رووبەروو بونەوە نێوانیان لە یاری كۆتایی ساڵی 2012 بوو كاتێك بەرشەلۆنە بە سێ‌ گۆڵی بێ‌ بەرامبەر یاریەكەی بردەوە . یانەی بەرشەلۆنە توانیویەتی 26 جار ببێتە پاڵەوانی ئەوجامە و ئەتلەتیك بلباویش 23 جار نازناوەكەی بەدەستهێناوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە