کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەدان گوند لە خۆرئاوای سەرێكانی لە تیرۆریستانی داعش پاككراونەتەوە

.

06:36 PM - 27/05/2015

لەماوەی 15 رۆژدا سەدان گوند و 100 كیلۆمەتر زەوی لەناوچەكانی خۆرئاوای سەرێكانی لە تیرۆریستانی داعش پاككراونەتەوە .لەو بارەوە رێدور خەلیل وتەبێژی هێزەكانی یەپەگە لە رۆژئاوا رایگەیاند: هێزەكانی یەپەگە و یەپەژە لە ئۆپەراسیۆنی شەهید رووباردا و  لەماوەی 15 رۆژدا جەبەل عەزیز و 221 گوند و ژمارەیەك كێڵگە و باخیان لە ناوچەكانی خۆرئاوای سەرێكانی كۆنتڕۆڵكردووە, وتیشی: لەو هەڵمەتەدا 532 تیرۆریست كوژراون و 53 ئۆتۆمبێلیش سوتێندراون, ئەو وتەبێژە ئاماژەی بەوەشكرد: لەسەرجەم ئۆپەراسیۆكان بۆ ئازادكردنەوەی ئەو ناوچانە 46 شەڕڤان شەهیدبوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە