کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هونەرمەندان و نووسەران و رۆشنبیرانی توركیا رەخنە لە ئەردۆگان دەگرن

.

02:44 PM - 27/05/2015

ژمارەیەك لە هونەرمەندان و نووسەران و رۆشنبیرانی توركیا لە نامەیەكدا بە توندی رەخنە لە ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا دەگرن و رایدەگەیەنن: ئەردۆگان یاسای وڵاتی پێشێلكردووە و توانای چاودێریكردنی حكومەتی نەماوە.
200 هونەرمەند و نووسەر و رۆشنبیری توركیا لە نامەیەكدا بۆ حكومەتی توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا بە پێشێلكردنی یاسای وڵات تۆمەتبار دەكەن و رایدەگەیەنن: بانگەشەكردن بۆ حزبی دادوگەشەپێدان پێچەوانەی دەستوورە و ئەردۆگان بێلایەنی خۆی لەدەست داوە و توانای چاودێری كردنی حكومەتیشی نەماوە.
هەر لە نامەكەدا هونەرمەندان و نووسەران و رۆشنبیران هۆشداری دەدەنە حكومەت كە هەندێك دەست هەوڵدەدەن رێگری بكەن لەوەی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) بچێتە پەرلەمانی توركیا .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە