کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هێزە ئەمنییەكانی عیراق لە روومادی دوو ناوچەی تریان ئازادكرد

.

02:40 PM - 27/05/2015

هێزە ئەمنیەكانی عیراق دوو ناوچەی تریان لە رومادی لە تیرۆریستانی داعش پاككردەوە.
وەزارەتی بەرگری عیراق رایگەیاند: هێزە ئەمنییەكان و چەكدارانی هۆزەكان و حەشدی شەعبی توانیویانە هەردوو ناوچەی تاش و حمیرە لەباشوری رومادی، لە داعش پابكەنەوە.
رونیشیكردوەتەوە: تاش و حمیرە بە دوو ناوچەی ستراتیجی ئەژمار دەكرێن، چونكە لەوێوە تیرۆرستانی داعش یارمەتیان بەدەست دەگەیشت، هەربۆیە ئێستا تیرۆرستان گەمارۆ دراون.
لە لایەكی تریشەوە بەرەكات عیساوی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار رایگەیاند: هێزە ئەمنییەكانی عیراق توانیویانە بچنە ناو زانكۆی ئەنبارەوەو بەشێك لەو زانكۆیە لە تیرۆرستانی داعش پاكبكەنەوە.
وتوشیەتی: دوای هێرشكردنە سەر زانكۆی ئەنبار تیرۆرستان لە بەشێكی ئەو ناوچەیە بەرەو ناوچەی جەزیرەی خالیدیە هەڵاتون.

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە