کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شارۆچكەی مەبروكە لە سەرێكانی لە لایەن شەڕڤانانی یەپەگەوە ئازاد كرا

.

02:38 PM - 27/05/2015

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شارۆچكەی مەبروكە لە سەرێكانی رۆژئاوای كوردستان لەلایەن شەڕڤانانی یەپەگەوە ئازاد كراو جێگری والی رەقەش برینداركرا.
سایتی پیوكەی میدیا لە سەر زاری كوماس شەهبازی چالاكوانی سیاسی لە رۆژئاوای كوردستان راگەیاند: دوای ئەوەی دوێنێ شەڕڤانانی یەپەگەو یەپەژە لە هەرێمی سەرێكانی، گوندەكانی تل كیلیا لە باشورو رۆژهەڵات و گوندی شارایان لە باكوری شاری مەبروكە لە تیرۆرستانی داعش پاككردەوەو شارۆچكەی مەبروكەیان گەمارۆدا، سەر لە بەیانی ئەمڕۆش ئەو شارۆچكەیە كەوتە دەست شەڕڤانان.وتیشی: لەو ئۆپەراسیۆنەدا كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی تیرۆرستان كە جێگری والی رەقە-یان دەگواستەوە كرایە ئامانج و برینداركرا ژمارەیەكی زۆر تیرۆرستیش كوژران و ژمارەیەكی زۆر بەڵگە كەوتنە دەست شەڕڤانان.

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە