.
02:29 PM - 27/05/2015
عەبدوڵا ئەلسەنی سەرۆكی حكومەتی لیبیا رایگەیاند: دوای ئەوەی لە پەرلەمان لە شاری توبرقی خۆرهەڵاتی لیبیا چۆتە دەرەوە، ژمارەیەك چەكداری نەناسراو بە چەند ئۆتۆمبێلێكەوە دوای كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی كەوتون.
وتیشی: تەقەیەكی زۆریان لێكراوە و یەكێك لە پاسەوانەكانی برینداربووە، بێ ئەوەی وردەكاری زیاتر ئاشكرا بكات.
لە لایەكی تریشەوە دوو پەرلەمانتاری لیبیاش بە ئاژانسی رۆیتەزریان راگەیاند: عەقیلە ساڵح سەرۆكی پەرلەمان داوای لە ئەلسەنی كردووە لەپێناو سەلامەتی خۆیدا پەرلەمان جێبهێڵێت، ئەمەش دوای ئەوەی چەندین نەیاری حكومەتەكەی لەدەرەوەی بینای پەرلەمان، كۆببوونەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە