کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بانكی مۆن دواخستنی گفتووگۆكانی جنێفی ڕاگەیاند

.

02:22 PM - 27/05/2015

سكرتێری گشتی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان دواخستنی گفتووگۆی نێوان لایەنە سیاسیەكانی یەمەنی ڕاگەیاند.
بانكی مۆن سكرتێری گشتی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان داوای لە نێردروای تایبەتی ڕێكخراوەكەیان لەیەمەن كرد گفتووگۆی ئاشتیانەی نێوان لایەنە سیاسیەكانی یەمەن كەبڕیاربوو سبەینێ پێنج شەممە لە جنێفی سویسرا دەستپێبكات بۆ كاتێكی نادیار دوابخات، ئەمەش دوای ئەوەی عەبد رەبە مەنسور هادی سەرۆكی یەمەن بەشداری نەكردنی وڵاتەكەی لەو دانوستاندنانەدا ڕاگەیاند و داوای دواخستنیشی لە سكرتێری گشتی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان كرد.
لەو بارەیەوە ستیڤان دوگاریك وتەبێژ بەناوی نەتەوەیەكگرتوەكان وتی: بڕیاری دواخستنی گفتووگۆكان لەسەر داوای حكومەتی یەمەن بووە، هەروەك دڵتەنگی سكرتێری گشتی ڕێكخراوەكەیانی بەبڕیارەكە ڕاگەیاند.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە