.
02:10 PM - 27/05/2015
له وڵاتی میسر هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.
له‌وباره‌یه‌وه مه‌لا یاسین رئوف به‌رپرسی نوسینگه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له قاهیره رایگه‌یاندووه: به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌كاری كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و یاده به‌رز رابگیرێت چونكه یه‌كێتیی حزبی هه‌موانه‌و كوردێكی زۆریش لێره نیشته‌جێن.
راشیگه‌یاندووه كه بڕیاره كۆڕاێك له شاری نه‌سر رێكبخرێت و چه‌ندین به‌رپرس و كه‌سانی رۆشنبیر‌و نوسه‌ر و دبلۆماسی و هونه‌ری، عه‌ره‌ب و بیانی، بانگهێشت كراون، جگه له‌وه‌ش چه‌ند خێزانێكی كوردیش كه له وڵاتی میسر نیشته‌جێن ئاماده‌ی ئه‌و كۆڕه ده‌بن.
هه‌روه‌ها بڕیاره له‌و كۆڕه‌دا چه‌ندین پرسی گرنگ باس بكرێ به تایبه‌ت ئه‌و دیموكراسییه‌ی كه له سایه‌ی یه‌كێتییه‌وه هاتوه‌ته ئاراوه.
ابراهیم محه‌مه‌د شه‌ریف / قاهیره
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە