کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لۆف پێكهاتەی مانشافتی راگەیاند

.

01:26 PM - 27/05/2015

راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیای پاڵەوانی مۆندیالی 2014، پێكهاتەی هەڵبژاردەكەی بۆ دوو یاریی راگەیاند.
بڕیارە لەرۆژی 10ی مانگی داهاتوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا یارییەكی دۆستانە بەرامبەر  هەڵبژاردەی ئەمریكا بكات، هەروەها لەمیانی یارییەكی پاڵاوتنی جامی وڵاتانی ئەوروپای 2016ش رۆژی 13ی مانگی داهاتوو رووبەڕووی هەڵبژاردەی جەبەل تاریق دەبێتەوە بۆ ئەو دوو یارییەش یواكیم لۆفی راهێنەری مانشافت  20 یاریزانی بانگهێشتكردووە، كە تۆماس مۆلەرو مانوێل نۆیەرو تۆنی كرۆسی لەریزی هەڵبژاردەكە دوورخستۆتەوە تا پشووی زیاتریان پێ بدات پێكهاتەی ئەڵمانیاش بۆ هەردوو یارییەكە  گۆڵچی رۆمان فیدنفیلەر و رۆن رۆبیر زیلەر دەبن و هێڵی بەرگریش جیرۆم بواتینگ، ئاریك دۆرم، یوناس هیكتۆر، ماتس هۆمێڵس، شكودران مستافی، سیباستیان رۆدی، ئەنتۆنیۆ رۆدریگز لەخۆدەگرێت، یاریزانانی هێڵی ناوەڕاستیش پێكدێن لە :  كەریم بلعەرەبی، ئەلكای گۆندۆگان، پاتریك هرمان، كریستۆف كرامێر، سامی خزێرە، مەسعود ئۆزێل، لۆكاس پۆدۆلسكی، ئەندریە شۆرلە، باستیان شڤاینشتایگەر، هەروەها هەریەك لە ماریۆ گۆتزەو ماكس كرۆزەش هێڵی هێرشبردنیان پێكهێناوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە