کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پێكهاتەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا ئاشكراكرا

.

01:23 PM - 27/05/2015

دیل بۆسكی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا، بۆ یارییەكی دۆستانەو پاڵاوتنی یۆرۆ، پێكهاتەیی هەڵبژاردەكەی ئاشكراكردو دوو یاریزانی نوێشی بانگهێشتكردووە.
مەشق و راهێنانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە 8ی مانگی داهاتوو دەستپێدەكات، كە وەك خۆئامادەكردن دەبێت بۆ دوو یاریی، یەكەمیان یارییەكی دۆستانەیەو 11ی مانگی شەش بەرامبەر هەڵبژاردەی كۆستاریكا دەیكەن، دوومیشیان لەمیانی یارییەكی پاڵاوتنی جامی وڵاتانی ئەوروپای 2016 لەگەڵ هەڵبژاردەی بیلاروسیا بەیەكدەگەن كە یارییەكە 14ی مانگی داهاتوو دەكرێت بۆ پێكهاتەكەش دیل بۆسكی راهێنەر دوو یاریزانی نوێی بانگهێشتكردووە كە لەریزی یانەی ڤالانسیا یاریی دەكەن، ئەوانیش سێرجی ریكۆی گۆڵچی و ئەلێكس ڤیدال-ن هەروەها تیاگۆ ئەلكانتارا و دیگۆ كۆستاشی بەهۆی پێكانەوە دوورخستۆتەوە راهێنەری ناوبراویش لەكۆنگرەی رۆژنامەنووسی راگەیاندنی ناوی یاریزانانی هەڵبژاردەكەشی ئاشكراكرد و ئاماژەی بەوە كردووە یاریزانانی بەرشەلۆنە كە لە ریزی هەڵبژاردەكە یاریی دەكەن ماندوون و دوو یاریی كۆتایی گرنگ بەر لەیاریی هەڵبژاردەكەیان دەكەن یاریزانە دیارەكانی هەڵبژاردەی ئیسپانیاش پێكهاتوون لە: كاسیاس، دی خیا، كارڤاخال، جێرارد پیكێ، سێرجیۆ رامۆس، بارترا، داڤید ئەلبا، بۆسكێتس، كۆكی، ئینێستا، سیسك فابریگاس، ئیسكۆ، داڤید سیلڤا، مۆراتا، پیدرۆ

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە