کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرشەلۆنە دوو یاریی گرنگی لەبەردەمدایە

.

01:14 PM - 27/05/2015

یانەی بەرشەلۆنە لەم وەرزداو لەماوەی كەمتر لەدوو هەفتە، لەبەردەم ئەركێكی مێژوویدایەو هەوڵی دووبارەكردنەوەی سیناریۆی ساڵی 2010 دەدات كە شەش نازناوی بەدەستهێناوە.
دوای كۆتاییهاتنی یارییەكانی وەرزی 2014-2015ی خولی یانەكانی ئیسپانیا كە یانەی بەرشەلۆنە نازناوەكەی بەدەستهێنا، ئەو یانەیە لەخۆئامادەكردندایە بۆ دوو یاریی گرنگ، بۆ ئەوەی هەمان مێژوویی وەرزی 2009-2010 دووبارە بكاتەوە كە شەش نازناوی بردۆتەوە، یانەكە لەرۆژی 30ی ئەم مانگە لەیاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا رووبەڕووی یانەی ئەتڵەتیك بلباو دەبێتەوە، هەروەها 6ی مانگی داهاتووش یاریی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەرووپا بەرامبەر یانەی یۆڤانتۆس دەكات، ئەگەر بەرشە ئەو دوو یارییە بباتەوە، ئەوا هەلی بردنەوەی چەند نازناوێكی تری لەبەردەم دەبێت و دەتوانێت ژمارەیەكی پێوانەیی دووبارە بكاتەوە، ئەمەش بەبردنەوەی نازناوی مۆندیالی یانەكان و هەردوو جامی سوپەری ئیسپانیاو ئەوروپا، بەتایبەت لەم وەرزدا خاوەن پێكهاتەیەكی بەهێزەو هەرسێ یاریزانی یانەكە لیۆنێل نیسی و لویس سوارێز و نەمیار توانیویانە 117 گۆڵ لەم وەرزە و لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەكاندا تۆماربكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە