کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گۆندۆگان پەیوەندی دەكات بە بەرشەلۆنەوە

.

01:06 PM - 27/05/2015

ئیلكای گۆندۆگانی یاریزانی بروسیادۆرتمۆند ریزەكانی ئەو یانە ئەڵمانیە بەجێدەهێڵێت و زۆربەی میدیا وەرزشیەكانیش باس لە چوونی ئەو یاریزانە دەكەن بۆ بەرشەلۆنە گۆڤاری كیكەری ئەڵمانی بڵاویكردۆتەوە : بەرێوەبەری كارەكانی گۆندۆگان گفتوگۆی كۆتایی ئەنجامداوە لەگەڵ بەرێوەبەری وەرزشی بەرشەلۆنە و هەردوو لا رێكەوتوون لەسەر چوونی گۆندۆگان بۆ بەرشەلۆنە . ئەمەش پاش ئەوەی ناوبراو لەگەڵ یانەكەی نەگەیشتە رێكەوتن بۆ نوێكردنەوەی بۆندەكەی . ئاماژەی بەوەشداوە : بلوگرانا سەركەووتوو بوە لە گواستنەوەی گۆندۆگان و لە هاوینی داهاتوو ناوەرۆكی بۆندەكە ئاشكرا دەكرێت .
هەروەها باسی لەوەشكردوە بەهۆی سزای فیفاوە بەرشەلۆنە ناتوانێت تا 6 مانگی تر بیگوازێتەوە هەر بۆیە پێدەچێت ناوبراو بە شێوەی خواستن لە یانەكەی خۆی بمێنێتەوە و لە میركاتۆی زستانە رووبكاتە بەرشەلۆنە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە