کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حاكم قادر: : گەنجان دەتوانن قۆناغی داهاتوو بگۆڕن ‌و دیدی نوێ بێننە كایەوە

.

06:33 PM - 26/05/2015

كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی (ی.ن.ك) رایدەگەیەنێت: گەنجان دەتوانن قۆناغی داهاتوو بگۆڕن ‌و دیدی نوێ بێننە كایەوە بەرەو نوێبوونەوەیەكی سەردەمانە.
لە شانزەیەمین ساڵیادی دامەزراندنی رێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستاندا، حاكم قادر حەمەجان كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی ی.ن.ك سەردانی بارەگای رێكخراوەكەی كرد و وێڕای گەیاندنی پیرۆزبایی و دەستخۆشی ، هیوای بەردەوامی و گەشەكردن و كار و چالاكی باشتری بۆ خواستن. حاكم قادر لە وتەكیشدا رایگەیاند: ( ی.ن.ك) لەسەرەتاوە بەتوانای گەنج دامەزرا و شۆڕشی كوردستانیش هەر بەو توانا جیاوازەی گەنج لەشێوازە تەقلیدییەكەی دەرچوو. ئەو داهێنانە گەورانەی لەخەبات ‌و قوربانیداندا كران، لاوان ‌و خوێنی تازە رۆڵیان تێدا هەبووە، هەربۆیە ئێستاشی لەگەڵدا بێت و بۆ داهاتووش هەمان جۆرە. هەروەها وتیشی: گەنجان دەتوانن قۆناغی داهاتوو بگۆڕن ‌و دیدی نوێ بێننە كایەوە بەرەو نوێبوونەوەیەكی سەردەمانە.   تەئكیدیشی كردەوە: ئێوە دەتوانن رۆڵتان هەبێت لە نەخشەی داهاتووی ئەم گەلەدا هەربۆیە بەرپرسیارێتییان جێی پێزانینە و لەم یادەدا وێڕای دەستخۆشیمان بۆ كاروچالاكی و هەنگاوەكانتان لە ماوەی رابردوودا، سووربوونی (ی.ن.ك) لە پشتیوانیكردن بۆ خواست و داواكارییە رەواكانتان و هەوڵدانتان بۆ بەدیهێنان و  داكۆكی لە مافەكانتان دووپات دەكەینەوە كە ئەركی سەرشانمانە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە