کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پرۆسەی ئازادكردنەوەی پارێزگای ئەنبار دەستیپێكرد

.

05:46 PM - 26/05/2015

پرۆسەی ئازاد كردنەوەی پارێزگای ئەنبار بەبەشداری حەشدی شەعبی و هۆزەكان دەستیپێكرد،فەرماندەی پۆلیسی ئەنباریش دەڵێت رومادی گەمارۆ دراوە.
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی هێزە هاوبەشەكان رایگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پرۆسەی ئازاد كردنەوەی ئەنبار دەستیپێكردووە و لە پرۆسەكەشدا هەموو هێزە ئەمنیەكان لەگەڵ حەشدی شەعبی و چەكداری هۆزە سوننەكان بەشدار دەبن.
هەر لەوبارەیەوە فەرماندەی پۆلیسی ئەنبار رایگەیاند:هێزە عیراقیەكان گەمارۆی رومادییان داوە و رێگەنادەن چەكدارانی داعش لە شارەكە هەڵبێن.
پێشتر بەرپرسانی سوپای عیراق رایانگەیاندبوو:ئامادەكاری تەواو بۆ رزگاركردنی پارێزگای ئەنبار كراوە و چەك و تەقەمەنی پێویست بۆ هێزە ئەمنیەكان دابینكراوە.
هاوكات حەشدی شەعبی رایگەیاند: ئامادەكارییان كردووە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر حاڵەتێكی لەناكاو لەشاری بەغدا و ئۆپراسیۆنێكیش لە سەڵاحەدین بۆ ئازادكردنەوەی تەواوی پارێزگاكە لە داعش دەست پێكردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە