کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ژمارەیەك بیانی بەنیاز بوون لە عەنتابەوە بچنە سوریا دەستگیركران

.

05:40 PM - 26/05/2015

ژمارەیەك بیانی  كە بە نیاز بوون لە پارێزگای عەنتابەوە بچنە سوریا دەستگیركران.
پارێزگاری عەنتاب لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: هێزەكانی ئاسایش 26 كەسیان دەستگیر كردووە كە بە نیاز بوون بە شێوەیەكی نا یاسایی بچنە سوریا. بە پێی زانیاریەكان ئەو 26 كەسە سەرجەمیان بیانین و 13یان منداڵن.راشگەیەندراوە ئەو كەسانە سەرجەمیان رادەستی بەڕێوەبەرایەتی كۆچ و كۆچبەرانی پارێزگای عەنتاب كراونەتەوە، دواتریش بەپێی یاسای نێودەوڵەتی تایبەت بە پاراستنی مافی بیانییەكان، كەسەكان رەوانەی وڵاتەكانی خۆیان  كراونەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە