کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كامیرۆن زیادەی مووچەی سەرجەم وەزیرەكانی راگرت

.

05:32 PM - 26/05/2015

سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا زیادەی مووچەی سەرجەم وەزیرەكانی بۆ ماوەی 5 ساڵ راگرت‌و بڕیاریشیدا كورتهێنانی بودجەی وڵاتەكەی كەم بكاتەوە.
 دەیڤید كامیرۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا بەرۆژنامەی سەندای تایمزی راگەیاندوە، بۆ ماوەی پێنج ساڵ مووچەی زیادەی سەرجەم وەزیرەكانی كابینەی حكومەتەكەی راگرتووە، لەپێناو چارەسەركردنی كێشەی كورتهێنان لە بودجەی بەریتانیا.
ئەوەش لە كاتێكدایە كە مووچەی ساڵانەی هەر وەزیرێك 134 هەزار‌و 565 پاوەنە‌و مووچەی ساڵانەی سەرۆك وەزیرانیش دەگاتە 142 هەزار‌و 500 پاوەن.
سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا ئاماژەی بەوەشكردوە، ڕێوشوێنی پێویست دەگرنەبەر ئەوەی لەماوەی دوو ساڵی داهاتوودا بەبڕی 25 ملیار پاوەن خەرجیە گشتیەكانی حكومەت كەمبكەنەوە، هەوڵیش دەدەن لەساڵی 2018 بۆ 2019 كورتهێنانی بودجەی گشتی بەریتانیا بگۆڕن بۆ زێدە بودجە، بۆ ئەوەش پێویستە كۆمەڵێك ڕێوشوێنی قورس‌و پێویست بگرنەبەر بۆ كەمكردنەوەی خەرجیەكان‌و پاراستنی ئابووری بەریتانیا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە