کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یڵدز: توركیا هەموو ئاسانكارییەك بۆ پەرەپێدانی وزە پێشكەش دەكات

.

05:23 PM - 26/05/2015

وەزیری وزەی توركیا رایدەگەیەینێت هەموو ئاسانكارییەك دەكەن بۆ وەبەرهێنەران تا لە كەرتی وزەی ئەو وڵاتەدا كاربكەن.
لە چوارچێوەی كۆنگرەی رێكخستنی وزەی جیهانی لە ئەستەنبوڵ، تانەر یڵدز وەزیری وزەی توركیا رایگەیاند: وڵاتەكەیان ئامادەكاری تەواو دەكات بۆ وەبەرهێنەران لە بواری وزە‌و دەیانەوێت بە گونجاوترین نرخ گازی سروشتی بۆ ئەوروپا بەرهەم بهێنن.
 وتیشی/ لەماوەی 12 ساڵی رابردوودا وڵاتەكەیان لەگەشەیەكی ئابووری بەردەوام دایە‌و لەدوای چینەوە دێت لە بواری گەشەی ئابووریدا. وەزیری وزەی توركیا هیچ ئاماژەیەكی بەوە نەداوە كە دەیانەوێت ژمارەی ئەو كێڵگە نەوت‌و گازانەی كە دەیخەنە بەردەم وەبەرهێنەران چەندە‌و بەنیازن بە قەبارەی چەندە سەرمایە لەبواری وزە بخەنەگەڕ.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە