کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق‌و سوریا ژمارەی گەشتە ئاسمانیەكانی نێوانیان زیاد دەكەن

.

05:21 PM - 26/05/2015

عیراق‌و سوریا ژمارەی گەشتە ئاسمانیەكانی نێوانیان زیاد دەكەن. وەزارەتی گواستنەوەی عیراق بڵاویكردەوە كە یاداشتێكی لێ تێگەیشتنیان لەگەڵ حكومەتی سوریا ئیمزاكردووە بۆ زیادكردنی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوانیان بۆ 40 گەشت، ئاماژەی بەوەشدا رێككەوتنیان ئیمزاكردوەو بۆ ئەوەی هەفتانە 10 گەشتی ئاسمانی هەبێت لەنێوانیان بۆ گواستنەوەی كالا. لەوچوارچێوەیەشدا رۆژی 24ی ئەم مانگە یەكەم فڕۆكەی سوریا لە فڕۆكەخانەی نەجەف نیشتەوە كە لەدوای سێ‌ ساڵ لە وەستانی هاتوچۆی ئاسمانی بووە یەكەم فڕۆكەی ئەو وڵاتە روو لە عیراق بكات‌و سەرنشینەكانیشی بۆ بینینی شوێنە ئاینەكانیان هاتبوون. لەگەڵ لە چەند رۆژی رابردوودا دواین دەروازەی سنوری هاوەبەشی عیراق‌و سوریا كەوتە دەست گروپی تیرۆریستی داعش، لە ئێستادا لە رووی زەمینی ئەو دوو وڵاتە هیچ دەروازەیەكیان نییە تەنها فیشخاپور رەبیعە نەبێت لە كەخاڵكی عیراقەوە لە ژێر كۆنترۆڵی حكومەتی هەرێمی كوردستانەو لە خاكی سوریاشەوە لە ژێر كۆنترۆڵی یەكینەكانی پاراستنی گەلە، بۆیە ئیمزاكردنی ئەو رێككەوتنە گواستنەوە زەمینیەكان دەگۆڕێت بۆ ئاسمانی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە