کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ژەنەڕاڵێكی باڵای سەربازی ئەمریكا رۆڵی كورد لەتێكشكاندنی داعش بەرز دەنرخێنێت

.

03:51 PM - 26/05/2015

ژەنەڕاڵێكی سوپای ئەمریكا رۆڵی كورد لەتێكشكاندنی داعش و دەركردنی لەناوچەكان بەرزدەنرخێنێت و دەڵێت: تەنها كورد توانیویەتی پاشەكشە بە تیرۆر بكات. ژەنەڕاڵ  تۆماس ویدڵی فەرماندەی هێزە هاوبەشەكانی سوپای  ئەمریكا رایگەیاند: ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی بەردوامن لە پشتیوانی كورد لەو ناوچانەی رووبەڕووی تیرۆرستانی داعش بوونەتەوە و چەندین مۆڵگەی ستراتیژی لەدەوروبەری حەسەكە  بۆردومانكراون .راشیگەیاند: لە تەواوی میحوەرەكانی شەڕدا، كورد سەركەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە و بوێرانە و قارەمانانە توانیویانە چەندین ناوچە كۆنتڕۆڵ بكەن. ژەنرڵ ویدڵی تەئكیدیشیكردەوە: هێزەكانی كوردستان بەردەوامن لەسەركەوتنەكانیان و ئەمریكاش بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی بۆیان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە