کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رۆما لە لازیۆی بردەوە و سەركەوت بۆ یاریەكانی وەرزی داهاتووی چامپیۆنس لیگ

.

03:30 PM - 26/05/2015

 لە دوا یاری هەفتەی 37 ی كاڵچۆ و لە یاری دێربی پایتەختدا یانەی لازیۆ میوانداری رۆمای كرد، لە گێمی یەكەمدا یاریزانانی هیچ لایەكیان سەركەووتوو نەبوون لە تۆماركردنی گۆڵ و ئەو گێمە بە بێ‌ گۆڵ كۆتایی هات، لە گێمی دوەمدا یاریزانانی رۆما دەست پێشخەربوون لە تۆماركردنی گۆڵ و خوان ئیتوربی لە دەقیقەی 73 گۆڵی یەكەمی تۆمار كرد . دواتر یاریزانانی لازیۆ ریزەكانیان رێكخستەوە و لە دەقیقەی 81 فلیپ دیۆردوڤیچ ئەنجامەكەی یەكسانكردەوە،. خۆشی ئەو گۆڵەی لازیۆ زۆری نەخایاند و میبوا لە دەقیقەی 85 گۆڵی دوەمی رۆمای تۆمار كرد و یاریەكەش بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك بە بردنەوەی رۆما كۆتایی هات، بەم بردنەوەیەش رۆما لە پلەی دووەمدا  خاڵەكانی بەرزكردەوە بۆ 70 خاڵ و بە شێوەیەكی راستەوخۆ سەركەوت بۆ یاریەكانی وەرزی داهاتووی چامپیۆنس لیگ.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە