کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ریاڵ مەدرید دەستبەرداری ئەنچیلۆتی بوو

.

03:25 PM - 26/05/2015

  شەوی رابردوو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا فلۆرینتۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدرید بە شێوەیەكی رەسمی دورخستنەوەی كارلۆ ئەنچیلۆتی لە راهێنەرایەتی ریاڵ مەدرید راگەیاند، ئەمەش پاش ئەوەی ئەو یانەیە مەدریدیە لە وەرزی ئەمساڵدا نەیتوانی هیچ نازناوێك بەدەست بهێنێت لەسەر دەستی ئەو راهێنەرە، شەوی رابردووش لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا پێرێز رۆشتنی ئەنچلۆتی یەكلاكردەوە و چەند پاڵێوراوێكیشی بۆ ئەو پۆستە دیاریكرد، كە نزیكترین پاڵێوراو، رافایل بینیتزی ئیسپانیە كە پێدەچێت وەرزی داهاتوو ئەركی مەشق و راهێنانی مێرنگی بگرێتە ئەستۆ، ئەمەش پاش ئەوەی ئەو یانەیە سەركەووتوو نەبوو لە گرێبەستكردن لەگەڵ یۆرگن كلۆب، جێی باسە كارلۆ ئەنچیلۆتی وەرزی رابردو لەگەڵ ریاڵ مەدرید توانی نازناوی جامی شا و چامپیۆنس لیگ و جامی سوپەری ئەورپی و جامی جیهانی یانەكان بەدەست بهێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە