کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ریاڵ مەدرید چەند یاریەكی دۆستانە ئەنجام دەدات

.

03:22 PM - 26/05/2015

 بریارە لە هاوینی داهاتوو پاش گەرانەوەی یاریزانەكان لە پشوو، یانەی ریاڵ مەدرید ئامادەكاریەكانی دەست پێبكات بۆ وەرزی نوێ‌ و چەند یاریەكی دۆستانە ئەنجام بدات، سەرەتا ریاڵ لە مانگی 7 لە وڵاتی ئوستراڵیا بەشداری لە پاڵەوانێتیەكی دۆستانە دەكات كە تیادا رووبەروی رۆما ی ئیتاڵی و مانچستەر سیتی ئینگلیزی دەبێتەوە، هەروەها دوای ئەو پاڵەوانێتیە لە وڵاتی چین دوو یاری دۆستانە ئەنجام دەدات و پاشان لە مانگی 8 بەشداری لە جامی ئۆدی دەكات لە ئالیانز ئارێنا كە تیادا رووبەروی یانەی بایرن میونشنی پاڵەوانی ئەم وەرزی بۆندس لیگا دەبێتەوە، یاریەكەش جامێكی دۆستانەیە كە ساڵانە كۆمپانیای ئۆدی ئەڵمانی بۆ دروست كردنی ئۆتۆمبێل رێكی دەخات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە