کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەفغانستان: بۆ یەكەمجار شەڕ لەنێوان تاڵیبان و داعش روویداو دەیان كەس لەهەردوولا كوژران و برینداربوون

.

12:18 PM - 26/05/2015

بەهۆی پێكدادانی نێوان چەكدارانی بزوتنەوەی تاڵیبان و گروپی تیرۆریستی داعش لەئەفغانستان دەیان كەس لەهەردوولا كوژران و برینداربوون. لەو بارەیەوە ئاسف نانگ حاكمی ویلایەتی فاراهی رۆژئاوای ئەفغانستان رایگەیاند: شەڕوپێكدادانەكە لە ویلایەتی فاراه بووە و سێ رۆژی خایاندووە و بەهۆیەوە 25 چەكدار لە هەردوولا كوژراون و دەیان كەسیش  برینداربوون، وتیشی: كوژراوەكان 10 یان لە تاڵیبان و 15 یان لە چەكدارانی داعش بوون.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە