کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئیدارەی كەركوك كردنەوەی ڕێگای نێوان كەركوك و بەغدای ڕاگەیاند

.

07:43 PM - 25/05/2015

ئیدارەی كەركوك كردنەوەی ڕێگای نێوان كەركوك و بەغدای ڕاگەیاند.  دكتۆر نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركوك سەرپەرشتی كۆبونەوەیەكی فراوانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی شاری كەركوكی كرد و تێیدا رایگەیاند: پاش داخستنی رێگای نێوان كەركوك و بەغدا بەڕووی هاوڵاتیان و ئۆتۆمبیلدا بۆ ماوەی چوار مانگ ئەمرۆ رێگاكە كرایەوە و ئەوەش كارئاسانی دەكات بۆ توێژی خوێندكاران و خانەنشینان و گەشتیاران و بوارەكانی ئابووری و بازرگانی دەبوژینێتەوە.
لە تەوەرێكی تری كۆبونەوەكەدا پارێزگاری كەركوك داوای هەڵوەشانەوەی ئەو گرێبەستە كشتوكاڵییانەی كرد كە تایبەتن بەكەسانێك سەلمێندراوە كەهاوكاری تیرۆریستانی داعشیان كردوە و وتیشی: بەنیازین چەند پێشنیارێك تاووتوێ بكەن بەمەبەستی گەیشتن بەچەند بڕیارێك لەپێناو سوود وەرگرتن لە داهاتەكانی شاری كەركوك و بڕیارەكان دەستوورین ودەبنە زامنی بەردەوامی خزمەتگوزاریی بۆ هاوووڵاتیانی كەركوك.
هەر لەو‌ كۆبونەوەیەدا چەند پێشنیارێك خرانە ڕوو كەهاوكار دەبن لەدابینكردنی پارەی نەختی بۆ بەردەوامیدان بەخزمەتگوزارییەكان و ئاوەدانكردنەوە و بنیادنان و پارێزگاری كەركوك ستایشی هەڵوێستی بەڵێندەران و وەبەرهێنی بواری كارەبای كرد كە تا ئەم ساتە دانیان بەخۆدا گرتووە , سەرەڕای وەرنەگرتنی سولفە و موستەحەقاتەكانیان و ئەو كارەش كاریگەی نەرێنی هەبوە لەسەر پرۆژە خزمەتگوزارییەكان و پلانی ئاوەدان كردنەوەی كەركوك.
هەر لەو كۆبونەوەیەدا باسی بابەتی دروێنە وكڕینی بەروبومە كشتوكاڵییەكان كرا لەگەڵ ڕەوشی كارەبای گەڕەكەكانی كەركوك و گرنگیدان بە باش بەكارهێنانی وزەی كارەبا و بەهەدەر نەدانی و هوشیار كردنەوەی هاووڵاتییان لەو بابەتە لە پێناو كەم كردنەوەی ماوەی بڕینی كارەبای نیشتیمانی لە وەرزی هاویندا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە