کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هێزە ئەمنیەكانی پارێزگای دیالە گەورەترین هەڵمەتی گەڕان وپشكنین ئەنجام دەدەن

.

06:43 PM - 25/05/2015

هێزە ئەمنیەكانی پارێزگای دیالە فراوانترین هەڵمەتی گەڕان وپشكنین ئەنجام دەدەن .
لیژنەی ئەمنی پارێزگای دیالە ڕایگەیاند ئەمڕۆ هێزە هاوبەشەكانی پارێزگای دیالە گەورەترین هەڵمەتی گەڕان و پشكنینیان لەشاری بەعقوبە ئەنجام داوە و هەڵمەتەكەش بۆ چەسپاندنی زیاتری سەقامگیری و گەڕان بەدوای شانە نوستووەكانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشدایە.
لیژنەی ئەمنی روونیشیكردۆتەوە هەڵمەتەكە لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری ورد و باوەڕپێكراو ئەنجام دەدرێت و چاوەڕوان دەكرێت ئەنجامی ئەرێنی لێبكەوێتەوە.
شایانی باسە دوێنێ چەند تەقینەوەیەك شاری بەعقوبەیان هەژاند و بەڕێوەبەری پۆلیسی دیالەش رایگەیاند چەند سەرەداوێكی گرنگی پەیوەست بەتەقینەوەكانیان دەستگیركردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە