کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆسرەت رەسوڵ پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی رێكخراوی ئازادی لاوانی دەكات

.

06:39 PM - 25/05/2015

لە پەیامێكدا كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی ی.ن.ك پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی رێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان دەكات .
لە پەیامەكەی جێگری سكرتێری گشتیدا هاتووە ئاشكرایە لاوان كۆڵەگەی سەرەكی هەموو كۆمەڵگایەكن، ئێمەی گەلی كوردیش بە درێژایی مێژوو لاوانمان قەڵغانی سەركەوتنی شۆڕشەكان بوون و بەخوێن و بە گیان بەرگریان لە كوردستان كردووە، ئەمڕۆش كە كوردستان بە قۆناغێكی هەستیاردا تێپەڕ دەبێ پێویستە بە گوڕتر لە جاران لاوان بێنە گۆڕەپانەكە و داكۆكیكاری سەر سەخت بن لە گەلەكەمان و پێویستیشە لەسەر رێكخراوی ئازادی لاوان و سەرجەم رێكخراوەكانی لاوان هەموو توانایەكیان بخەنەگەڕ بۆ ئەوەی زەمینەی زیاتر بڕەخسێنن بۆ لاوان و لە كایەكانی كۆمەڵگادا دەرفەتی زیاتریان بۆ بڕەخسێنن.
لە كۆتاییدا وێڕای دووبارە پیرۆزباییم لە رێكخراوی ئازادی لاوان، هیواخوازم ئەم یادە ببێتە هەوێنی ئەكتیڤتر بوونی رێكخراوەكە و كاركردنیان لە بوارە فیكرییەكان و پەروەردەكردنی بیری لاوان بە بیرێكی دیموكراسی و ئاشتیخوازانە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە