کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەفدێكی هاوبەشی ی.ن.ك و پ.د.ك سەردانی قەندیل دەكەن

.

06:37 PM - 25/05/2015

بۆ ئاسایی كردنەوەی گرژییەكانی نێوان حزبی دیموكراتی كوردستان و پارتی كرێكارانی كوردستان , وەفدێكی هاوبەشی ی.ن.ك و پ.د.ك  سەردانی قەندیل دەكەن.
حاكم قادر حەمەجان ئەندامی مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك رایگەیاند بەمەبەستی ئاسایی كردنەوەی دۆخەكە ئەمڕۆ وەفدێكی هاوبەشی  ی.ن.ك. وپ.د.ك سەردانی قەندیل دەكەن.
حاكم قادر ووتیشی ئێمە وەكو ی.ن.ك  بەهەموو شێوەیەك ئیدانەی ئەمجۆرە ئاڵۆزیانە دەكەین و لەگەڵ هیچ بارگرژیەكدا نین بەتایبەتی كەبارودۆخی ئێستا و پڕۆسەی هەڵبژاردن لە توركیا پڕۆسەیەكی چارەنوس سازە بۆ كورد و دەبێت رەچاوی هەستیاری دۆخەكە بكەین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە