کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یارییەكانی وەرزی 2014-2015ی پریمەرلیگ كۆتایی پێهات

.

11:42 AM - 25/05/2015

یارییەكانی وەرزی 2014-2015ی خولی نایابی یانەكانی ئینگلتەرا كۆتایی پێهات یانەی چێڵسی-ش نازناوەكەی بەدەستهێناو گەیشتە چامپیۆنس لیگی وەرزی داهاتوو.
لەیارییەكی هەفتەی كۆتایی كە هەفتەی 38 بوو، یانەی چێڵسی لەیاریگای ستامفۆرد بریدیج رووبەڕووی یانەی سەندەرلاند بووەوە لەو یارییە یاریزانانی چێڵسی توانیان بەئاستێكی بەرزتر دەربكەون و یارییەكەشیان بەسێ گۆڵ بەرامبەر بەگۆلێك بردەوە گۆلەكانی چێڵسی كۆستا بەپەناڵتی و لوك ریمی دوو گۆل تۆماریانكرد دوای یارییەكەش جامی پاڵەوانی خولەكەیان پێدراو لەگەڵ هاندەرانیان ئاهەنگی سەركەوتنیان گێڕا كە ئەمە جاری پێنجەمە لە مێژوویدا چێڵسی نازناوەكە دەباتەوە هەروەها یانەی مانچستەر سیتی-ش لە دوا هەفتەدا بردنەوەی تۆماركرد بەدوو گۆڵی بێ بەرامبەر كە فرانك لامپارد لەدەقیقەی 31 و سێرجیۆ ئەگوێرۆ لەدەقیقەی 88 تۆماریانكردو لەیانەی ساوسهامتۆنی بردەوە بەو بردنەوەیەش مان سیتی پلەی دووەمی بەدەستهێناو گەیشتە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا هەروەها سێرجیۆ ئەگویرۆش بە تۆماركردنی 26 گۆڵ بووە گۆڵكەری خولەكە لەمیانی یارییەكی تریشدا هەردوو ئارسناڵ و وێست برۆمیچ بەیەكگەیشتن لەئەنجامیشدا یانەی ئارسناڵ بەچوار گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێك یارییەكەی لەبەرژوەندی خۆی كۆتایی پێهێناو پلەی سێیەمی دەستبەركردو بلیتی سێیەمی چامپیۆنس لیگیشی بردەوە لەو یارییەش واڵكوات هاتریكی تۆماركرد و گۆڵێكیش لەلایەن ویلشێرەوە تۆماركرا

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە