کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەكۆتایی ئەم وەرزەدا درۆگبا چێڵسی جێدەهێڵێت

.

11:24 AM - 25/05/2015

دیدیە درۆگبا لەدوا یاریی یانەكەی لەخولی یانەكانی ئینگلتەرادا، لەسەرەتادا بەشداریكردو دوای 26 دەقە یاریكردن لەیاریگا هاتە دەرەوە و بەڕەسمی ماڵئاوایكردنی لەریزی یانەی چێڵسی راگەیاند.
درۆگبا لەلێدوانێكدا بەسایتی رەسمی پریمەرلیگی راگەیاندووە : ئەو خەونەكەی هاتە دی و توانی لەدواین وەرزیدا لەگەڵ چێڵسی نازناوی خولەكە بباتەوە وتیشی : بەهۆی زۆری تەمەنیەوە بڕیاریداوە ریزەكانی یانەكەی جێبهێڵێت و ئەگەری زۆریشە بۆ وەرزێكی تر لەیانەیەكی ئەمریكی یاری بكات درۆگبا لەو لێدوانەدا سوپاسی هاندەرانی بلوزی كرد كە بەردەوام هاندەر و پاڵپشتی بوون و بەشێكیش بوون لەسەركەوتنەكانی جێی باسە: درۆگبا لەساڵی 2004 وە یاریی بۆ چێڵسی دەكات و دوای 8 وەرز و لەساڵی 2012 بۆ 2013 پەیوەندی بەیانەی شەنگهای كرد و دواتر بۆ وەرزێكیش پەیوەندی بەیانەی گالاتاسەرای توركیەوە كرد و پاشان گەڕایەوە ریزەكانی چێڵسی درۆگبا لە سەرجەم خول و جام و پاڵەوانێتیەكاندا 381 یاری بۆ چێڵسی كردووە و توانیویشیەتی 164 گۆڵ تۆمار بكات .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە