کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كلیڤلاند كاڤالیێرز 114-111 لە ئەتڵانتا هۆكسی بردەوە

.

11:22 AM - 25/05/2015

یاریەكانی پلەی ئۆفی باسكەی ئەمریكا ئێن بی ئەی بەردەوامیان هەیە و لە یاری كۆتایی كۆمەڵەی خۆرهەڵاتیشدا هەردوو تیپی كلیڤلاند كاڤالیێرز و ئەتڵانتا هۆكس لە سێیەم رووبەرووبوونەوەی نێوانیاندا بەیەكگەیشتن لەسەرەتاوە یارییەكە ئاستێكی مام ناوەندی بەخۆوە بینی و چارەكی یەكەمیش بە جیاوازی 3 خاڵ و بە ئەنجامی 24 خاڵ بەرامبەر بە 21 خاڵ لە بەرژەوەندی تیپی ئەتڵانتا هۆكسی میوان كۆتایی پێهات بەڵام لە چارەكی دووەمدا یاریزانانی تیپی كلیڤلاند كاڤالیێرز گەرانەوە كێبركێ ی یاریەكە و سەرەنجامیش بە 27 خاڵ بەرامبەر بە 25 خاڵ ئەو چارەكەیان بردەوە لەچارەكی سێیەمیشدا یاریزانانی تیپی كلیڤلاند باشتر دەركەوتن و سەرەنجامیش توانیان ئەو چارەكە بە ئەنجامی 33 خاڵ بەرامبەر بە 27 خاڵ لە تیپی میوان ببەنەوە لە چارەكی چوارەم و كۆتاییدا یاریزانانی تیپی ئەتڵانتا هۆكس هەوڵێكی زۆریاندا ئەنجامی یاریەكە هاوسەنگ بكەنەوە و توانیشیان ئەو چارەكە بە ئەنجامی 28 خاڵ بەرامبەر بە 23 خاڵ ببەنەوە لە كۆتایشدا هەردوو تیپ لە كاتی یاساییدا بە 104 خاڵ یەكسان بوون دواتر یاریزانانی هەردوولا پەنایان بردە بەركاتی زیادكراو و سەرەنجامیش تیپی كلیڤلاند كاڤالیێرز توانی یاریەكە بە جیاوازی تەنها 3 خاڵ و بەئەنجامی 114 خاڵ بەرامبەر بە 111 خاڵ بە سوودی خۆیان كۆتایی پێ بهێنێت بەو ئەنجامەش تیپی كلیڤلاند كاڤالیێرزی توانی بە 3 بردنەوەی بێ بەرامبەر پێش تیپی ئەتڵانتا هۆكس بكەوێت و هەنگاوێكیش خۆی لە یاری كۆتایی ئەم وەرزەی خولەكە نزیك بكاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە